هەواڵی کوردستان ئێستا

تاران.. كۆنگره‌ی 36مینی یه‌كگرتنی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

تاران.. كۆنگره‌ی 36مینی یه‌كگرتنی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
تاران.. كۆنگره‌ی 36مینی یه‌كگرتنی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

2022-10-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌تارانی پایته‌ختی ئێران، كاره‌كانی كۆنگره‌ی 36مینی یه‌كگرتنی ئیسلامی به‌ئاماده‌بوونی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران وگه‌وره‌ زانایانی جیهانی ئیسلامی وبیرمه‌ندان وكه‌سایه‌تییه‌كانی وڵاتانی ئیسلامی ده‌ستیپێكرد.

حه‌مید شه‌هریاری، ئه‌مینداری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌به‌ ئیسلامییه‌كان، رایگه‌یاندوه‌: كۆنگره‌ی یه‌كگرتنی ئیسلامی له‌ژێر ناونیشانی یه‌كگرتنی ئیسلامی وهێنانه‌دی ئاشته‌وایی ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ناكۆكی له‌جیهانی ئیسلامی دا، ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.

كۆنگره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت وله‌هوڵی كۆنگره‌كان له‌تارانی پایته‌ختی ئێران و زیاتر له‌ 200 كه‌سایه‌تی بیانی له‌جیهانی ئیسلامی تێیدا به‌شدار ده‌بن، و هه‌روه‌ها 100 كه‌سایه‌تی ئێرانیش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و گوتاری خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.