سوریا.. له ئه‌گه‌رى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 21 سه‌ربازى سوریا كوژران
ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو كه پاسێكی سه‌ربازی له سنوره‌كانی دیمه‌شق كرده ئامانج، ده‌یان سه‌ربازى رژێمى ئه‌سه‌د كوژران و برینداربوون.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتوه‌ته 21 كه‌س و ئه‌گه‌ری زۆره ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاتر به‌رزببێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی به‌شێك له‌برینداره‌كان ناجێگیره.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه، هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له به‌ئامانجكردنی ئۆتۆمبێله سه‌ربازیه‌كه‌ی سوریا رانه‌گه‌یاندوه.
له‌لای خۆشیه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا بڵاویكرهوه، ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو له گوندێكی سنوری دیمه‌شق ته‌قییه‌وه كه پێشتر چێندرابو، به‌وهۆیه‌وه 18 سه‌رباز كوژراون و 27ی دیكه‌ش برینداربون.