هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مه‌ریكا: سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئازایه‌تی گه‌لی ئێرانه‌، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی خۆپیشاندان ده‌یكه‌ن

ئه‌مه‌ریكا: سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئازایه‌تی گه‌لی ئێرانه‌، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی خۆپیشاندان ده‌یكه‌ن
ئه‌مه‌ریكا: سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئازایه‌تی گه‌لی ئێرانه‌، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی خۆپیشاندان ده‌یكه‌ن

2022-10-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ناوكی ساڵی 2015ی ئێران "له‌ ئێستادا سه‌رنجی ئێمه‌ نییه‌" و گوتی تاران گرنگییه‌كی كه‌می به‌ زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانه‌ نیشانداوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا واشنتۆن سه‌رنجی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پشتیوانیكردنی خۆپیشانده‌رانی ئێرانه‌.

به‌گوێره‌ى ده‌نگى ئه‌مریكا نێد پرایس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا سه‌رنجی ئێمه‌ له‌سه‌ر به‌دواداچوونی وتووێژه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران نیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڕزگاربوونى ئه‌و وڵاته‌ له‌ سزا ئابوورییه‌كان، ئێرانییه‌كانیش زۆر به‌ ڕوونی باسیان له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ڕێككه‌وتنێك نییه‌ ئاماده‌یان كردبێت و ئه‌نجامی بده‌ین. به‌ ‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ نزیك نییه‌.

گوتیشی "هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا بیستوومانه‌، ئه‌وه‌ پیشان ده‌دات كه‌ ئه‌وان هه‌ڵوێستیان گۆڕیوه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستادا سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئه‌و ئازایه‌تی و بوێرییه‌ كه‌ گه‌لی ئێران له‌ ڕێگه‌ی خۆپیشاندانه‌ ئاشتیخوازه‌كانییه‌وه‌ ده‌یكه‌ن.