له‌تیف ره‌شید بووه سه‌رۆك كۆمارى عێراق
دواى ئه‌نجامدانى دوو گه‌ڕى ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید كه ئاوه‌ڵزاوای جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى پێشووتره، به سه‌رۆك كۆمارى عێراق هه‌ڵبژێردرا.
دواى ململانێیه‌كى زۆر له نێوانى پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار، سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح و له‌تیف ره‌شید كاندید بوون. دوو رۆژ لهمهوپێش راگه‌یه‌نرا كه پارتى و یه‌كێتى رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كاندیدكردنى له‌تیف ره‌شید، پارتیش كاندیدى خۆى كه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بوو كشانده‌وه، به‌ڵام دوێنێ یه‌كێتى رایگه‌یاند كه به‌رهه‌م ساڵح كاندیدى ئه‌وانه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق.
له‌سه‌رێكى دیكه‌وه، نه‌وه‌ى نوێ كاندیدێكى هه‌بوو به‌ناوى رێبوار ئاوره‌حمان و له گه‌ڕى یه‌كه‌مى ده‌نگدان ته‌نها نۆ ده‌نگى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێى به‌ده‌ستهێنا
له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار، له كۆی ده‌نگی 269 په‌رله‌مانتار، عه‌بدولله‌تیف ره‌شید 162 ده‌نگ و به‌رهه‌م ساڵح 99 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و به‌رهه‌م ساڵح و قه‌یس خه‌زعه‌لى پیرۆزباییان له له‌تیف ره‌شید كرد.