چه‌كدارێك پۆلیسێك و چوار هاوڵاتی ئه‌مریكی ده‌كوژرێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له ویلایه‌تی كارۆلینای باكور له ئه‌مریكا له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوللـه پۆلیسێك و چوار هاوڵاتی ئه‌مریكی ده‌كوژرێت و ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیركراوه.
ماری ئان باڵدوین سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری رالی له ویلایه‌تی كارۆلینا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی دڵته‌زێن و خه‌مناكه بۆ شاری رالی، پۆلیس كوژرانی پێنج كه‌سی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه، یه‌كێكیان پۆلیسێكی شاری رالی بووه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هێرشه‌كه بوه‌ته هۆی برینداربونی زۆر كه‌سی دیكه‌ش، كه ژماره‌یان تا ئێستا دیارینه‌كراوه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش پاش گه‌مارۆیه‌كی توندی هێ.ه ئه‌منیه‌كان توانراوه ده‌ستگیربكرێت.
له ئه‌مریكا نزیكه‌ی 49 هه‌زار كه‌س له ساڵی 2021 به گوللـه كوژراون، له‌كاتێكدا له ساڵی 2022دا، 45 هه‌زار كه‌س كوژراون، ئه‌م دو حاڵه‌تانه‌ش به‌رزترین حاڵه‌تی كوشتنن، له مێژوی ئه‌و وڵاته‌دا، داتاكان ده‌ریده‌خه‌ن رۆژانه 130 كه‌س له ئه‌مریكا به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه جهكوژرێن كه زیاتر له نیوه‌ی ئه‌وانه به‌هۆی خۆكوشتنه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن.