سبه‌ینێ دانوستانه‌كان بوپێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كه‌ن
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌ركرده‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، كه‌شێكی سیاسی ئه‌رێنی هاتوه‌ته پێشه‌وه و له‌سبه‌ینێوه دانوستانه‌كانی ده‌ستپێده‌كات بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.
عوده‌ی عه‌بدولهادی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مڕۆ هه‌ینی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گه‌مارۆ سیاسییه‌كه به بڕیاری ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری كۆمار و راسپاردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو كۆتایی هات.
وتیشی، "له سبه‌ینێ شه‌ممه‌وه دانوستانه‌كان له به‌غدا ده‌ستپێده‌كه‌ن، به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری چه‌ند هێزێكی سیاسی به‌ئامانجی په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دانوستانه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند میحوه‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌بن كه دیارترینیان میكانیزمی به‌شداریكردنی هێزه‌كانه له حكومه‌ت و لیسته‌كانی كاندیده‌كانیان بۆ كابینه‌ی نوێ، هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتو له بواره جیاجیاكاندا به‌تایبه‌ت بواری ئابوری ده‌بێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له‌ئێستادا كه‌شێكی سیاسی ئه‌رێنی هه‌یه و پێشبینی ده‌كه‌ین له ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌مو بۆچونه جیاوازه‌كان یه‌كبخرێن و حكومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی (تشرینی دوه‌م/11)، كابینه‌ی سودانی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".