هەواڵی کوردستان ئێستا

داوا ده‌كرێت رێگری له‌ گه‌شتكردنی كازمی و وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی بكرێت

داوا ده‌كرێت رێگری له‌ گه‌شتكردنی كازمی و وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی بكرێت
داوا ده‌كرێت رێگری له‌ گه‌شتكردنی كازمی و وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی بكرێت

2022-10-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ده‌وڵه‌تی یاسا داوا ده‌كات رێگری له‌ گه‌شتكردنی كازمی و وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی بكرێت بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاندوه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی رێگربوون له‌ به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌ هۆی مه‌ترسییان له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسێی گه‌نده‌ڵی و كاره‌ نایاساییه‌كانیان، به‌ تایبه‌تیش به‌ هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆر له‌ رێگه‌ی یاسای ئاسایشی خۆراكه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردوه‌، كازمی و وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا دۆسێیه‌كی زۆری كاری نایاسایی و گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ پێكهێهنانی حكومه‌تی نوێدا هه‌موو ئه‌و دۆسێیانه‌ هه‌ڵده‌درێنه‌وه‌ و به‌ وردی كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ ئێستاوه‌ فه‌رمانی رێگریكردن له‌ گه‌شتكردنی كازمی و وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی ده‌ربكرێت.