هەواڵی کوردستان ئێستا

نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانى جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانى جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین
نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانى جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

2022-10-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

هاوشێوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردو، ئه‌مڕۆش شه‌ممه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت دابه‌زی وگه‌یشته‌ (91) دۆلار و (63) سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌ڕۆژانی ڕابردوو نزیكه‌ی (2) دۆلار دابه‌زیووه‌.

هاوكات، نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به‌ (85) دۆلار و (61) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

به‌هۆی هه‌ڵئاوسانی ئابوری وترسانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌مایه‌پوچبون، نرخی نه‌وت ناجێگیره‌ وبه‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌زین، دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئاستی پێوانه‌یی تۆماركرد له‌ماوه‌ی دو ساڵدا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئۆكرانیا و روسیا، قه‌یرانی كه‌می نه‌وتی خاو له‌جیهاندا سه‌ریهه‌ڵدا و، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌ وهه‌ر به‌رمیلێك (130) دۆلاری تێپه‌ڕاند.