بیلاڕووس: "لە چوارچێوەی گرووپی سەربازیی هاوبەشدا سەربازانی رووسیا گەیشتنە بیلاڕووس"
دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی بەرگریی بیلاڕووس، گەیشتنی یەکەم گرووپی سەربازیی رووسی لە چوارچێوەی گرووپی سەربازیی هاوبەشدا، راگەیاند.
لەو بارەیەشەوە وەزارەتی بەرگریی بیلاڕووس، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا لە بارەی ئەو گرووپە سەربازییە هاوبەشەوە زانیاری خراوەتەڕوو کە لەگەڵ رووسیا پێکیدەهێنن.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا گەیشتنی یەکەم کاروانی سەربازانی رووسیا بۆ بیلاڕووس، راگەیەندراوە و هاتووە: "نان و خوێ پێشکەشی سەربازەکان کرا و بە شێوەیەکی گەرم بەخێرهاتن کران".
پێشتریش سەرکۆماری بیلاڕووس، ئالێکساندەر لوکاشێنکۆ لە ١٠ی ئەیلوولدا ئەوەی راگەیاند کە لەگەڵ رووسیا گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی یەکێتییەکی سەربازیی هاوبەش لە ناوچەکەدا.
لوکاشێنکۆ، لە لێدوانێکی دوێنێشیدا باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی لەبەردەم "هەڕەشەیەکی گەورەی تیرۆر"دایە.