محەمەد شیاع سوودانی: "کەمکردنەوەی ھەژاری لەئەولەویەتی کارنامەی حکوومەتەکەماندایە"
2022-10-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە رۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی ھەژاریدا رایگەیاند "کەمکردنەوەی ھەژاری لەئەولەویەتی کارنامەی حکوومەتەکەماندایە".
محەمەد شیاع سوودانی بەبۆنەی رۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی ھەژاریدا تویتێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە "لە رۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی ھەژاریدا، پێویستە سەرەنج بخرێتە سەر بەرزبوونەوەی رێژەی ھەژاری لە عێراق".
راشیگەیاندووە "کەمکردنەوەی ھەژاری لەئەولەویەتی کارنامەی حکوومەتەکەمان داناوە، لە پاڵ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی، فێرکردن و نیشتەجێبوون بۆ ھەژاران".
نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ھەموو ساڵێکی بە رۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی ھەژاری ناساندووە.