هەواڵی کوردستان ئێستا

یونیسێف لەبارەی مردنی منداڵان لە سۆماڵ ھۆشداری دەدات

یونیسێف لەبارەی مردنی منداڵان لە سۆماڵ ھۆشداری دەدات
یونیسێف لەبارەی مردنی منداڵان لە سۆماڵ ھۆشداری دەدات

2022-10-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

رێکخراوی ھاریکاریکردنی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ھۆشداری ئەوەی دا، ئەگەر گۆڕانکاری لە دۆخی سۆماڵ روو نەدات، مردنی منداڵان دەگاتە ئاستێک کە لە نیو سەدەدا نەبینراوە.

گوتەبێژی یونیسێف، ڤیکتۆر چینیاما لە لێدوانێکدا کە میدیاکانی ئەورووپا بڵاویان کردووەتەوە رایگەیاندووە "ئەگەر گۆڕانکاری لە دۆخی سۆماڵ روو نەدات، مردنی منداڵان دەگاتە ئاستێک کە لە نیو سەدەدا نەمانبینیوە".

ئاماژەی بەوەیشداوە کە سۆماڵ ساڵانێکە، بەرەوڕووی خراپترین شەپۆلی وشکەساڵیی بووەتەوە.

هەر لەبارەی ئەم پرسەوە یونیسێف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە سۆماڵ لە ھەر خولەکێکدا بەھۆی بەدخۆراکییەوە، منداڵێک رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

راشیگەیاندووە کە لە مانگی ئابی رابردووە تا ئێستا لە سۆماڵ، چاودێری ٤٤ ھەزار منداڵ کراوە کە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.