ئیمارات 100 ملیۆن دۆلار هاوكاریی مرۆیی ده‌دات به ئۆكرانیا
دیجیتال میدیای سپێده
حكومه‌تى ئیمارات رایگه‌یاند: هاوكاری مرۆیی به بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئۆكرانیا كه‌به‌هۆی شه‌ڕی روسیاوه زیانیان به‌ركه‌وتووه ده‌نێرێت.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی ئیمارات بڵاویكرده‌وه: سه‌رۆكی ئیمارات، محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان، فه‌رمانی كردووه هاوكاریی مرۆیی به‌بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ مه‌ده‌نییه‌كانی ئۆكراینا دابین بكرێت.
راشیگه‌یاندوه: ئیمارات له‌مانگه‌كانی پێشووتریشدا هاوكاری پێشكه‌شی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ی ئۆكراینا كردووه كه‌به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
دوێنێ سه‌رۆكی ئیمارات، محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان وسه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، جگه له‌دۆستایه‌تی وهه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات ودوایین پێشهاته‌كانی قه‌یرانی ئۆكراینا، تاوتوێی پرسه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌رێگه‌ی دیالۆگ وچاره‌سه‌ری دیپلۆماسییه‌وه كرا.