هەواڵی کوردستان ئێستا

كازمی:له‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تدا 3 جار هه‌وڵی تیرۆركردنم دراوه‌

كازمی:له‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تدا 3 جار هه‌وڵی تیرۆركردنم دراوه‌
كازمی:له‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تدا 3 جار هه‌وڵی تیرۆركردنم دراوه‌

2022-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌یدا 3 جار هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه‌ .

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، له‌وكاته‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستبه‌كاربووه‌ تائێستا، سێ جار هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه‌و، به‌ڵام به‌هه‌وڵی دڵسۆزانی ڕزگاری بووه‌.

وتیشی، سه‌ره‌ڕای فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆئه‌وه‌ی ئه‌ ڕووداوانه‌ به‌ نێوده‌وڵه‌تیبكرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌و پرسه‌ش بۆ پاراستنی عێراق و عێراقییه‌كان ره‌تكرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان بێده‌نگ بوون، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌بوون هه‌وڵیان ده‌دا هه‌ر هه‌نگاوێكی حكومی بخه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ كه‌ سوودی بۆ عێراقییه‌كان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌بێت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بپارێزین كه‌ ئاڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییان به‌رزكرده‌وه‌ ،چونكه‌ خه‌ڵك ڕاستییه‌كه‌ ده‌زانن، له‌ كۆتایشدا هه‌ر كه‌سه‌ ڕاستگۆكان سه‌ر ده‌كه‌ون.