هەواڵی کوردستان ئێستا

كۆمپانیای (میتا): هەڵده‌ده‌ین فەیسبووك بكەین بە سەكۆیەك بۆ كورتە ڤیدیۆ

كۆمپانیای (میتا): هەڵده‌ده‌ین فەیسبووك بكەین بە سەكۆیەك بۆ كورتە ڤیدیۆ
كۆمپانیای (میتا): هەڵده‌ده‌ین فەیسبووك بكەین بە سەكۆیەك بۆ كورتە ڤیدیۆ

2022-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

كۆمپانیای (میتا) كە خاوەندارییەتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی (فەیسبووك)، (ئینستاگرام) و (واتسئاپ) دەكات، رای گەیاند لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتووەوە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بە تەواوی گۆڕانی بەسەردا دێت و هەموو توانایەكیان لەوەدا خەرج دەكەن كە فەیسبووك بكەن بە سەكۆیەك بۆ كورتە ڤیدیۆ.

وتەبێژێك بە ناوی كۆمپانیای میتا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ئێستا كەمتر لە 3%ی ئەو پۆستانەی كە بەكارهێنەران دەیانبینن لەوانەن كە لینكی بابەتی هەواڵیان تێدایە.

دەشڵێت: "هەروەك لە كاتێكی پێشووتری ئەمساڵدا رامانگەیاندووە ئێمەی كۆمپانیای بازرگانی، لۆژیك نییە وەبەرهێنان لە بوارێكدا بكەین كە بریتی نەبێت لە خواستی بەكارهێنەرانمان، ئێستا بەكارهێنەرانی فەیسبووك كەمتر خوازیاری بینینی بابەتی سیاسی و هەواڵن، بەڵكو زۆرترین كاتیان بە تەماشاكردنی گرتەی ڤیدیۆیی بەسەردەبەن، بەتایبەتی كورتە ڤیدیۆكان."

ئەم پێشهاتە نوێیەی فەیسبووك لە كاتێكدایە كە سەكۆی (تیك تۆك) لە ماوەیەكی كورتدا لە ڕێگەی پێشكەشكردنی پێكهاتەی كورتە ڤیدیۆییەوە توانی ئاراستەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی جیهان بە ڕوویەكی تردا بگۆڕێت و لە ماوەی چەند مانگی رابردووشدا، تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لەبری مانەوە لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەوە، دەستی بە وەشانی كورتە ڤیدیۆ كرد، بەو ئامانجەی لە بازاڕی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دانەبڕێت.