هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕاوێژكارێكی خامنه‌یی: پێویسته‌ ئێران و سعوودیه‌ باڵیوزخانه‌كانیان دووباره‌بكه‌نه‌وه‌

ڕاوێژكارێكی خامنه‌یی: پێویسته‌ ئێران و سعوودیه‌ باڵیوزخانه‌كانیان دووباره‌بكه‌نه‌وه‌
ڕاوێژكارێكی خامنه‌یی: پێویسته‌ ئێران و سعوودیه‌ باڵیوزخانه‌كانیان دووباره‌بكه‌نه‌وه‌

2022-10-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، گه‌وره‌ راوێژكاری رابه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامنه‌یی جه‌ختی كرده‌وه‌، له‌سه‌ر گرنگی دووباره‌كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ شانشینی سعوودیه‌.

عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی له‌ لێدوانی بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وانیی ئێرانی گوتی: "ئێران و سعوودیه‌ دراوسێن و پێویسته‌ پێكه‌وه‌ژیانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێت".

راشیگه‌یاند "له‌ میانی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، پێویسته‌ هه‌ردوو وڵات باڵیۆزخانه‌كانی خۆیان دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌".

دوای ئه‌وه‌ی سعوودیه‌ له‌ كانوونی دووه‌می ساڵی 2016 پیاوی ئایینی شیعه‌، نیمر نیمری له‌سێداره‌ دا، باڵیوزخانه‌كه‌ی له‌ تاران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ شیعه‌كانی ئێران هێرشی كرایه‌ سه‌ر و له‌به‌رامبه‌ردا، ریاز په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران پچڕاند.

له‌ مانگی نیسانی رابردووه‌وه‌ هه‌ردوو وڵات ده‌ستیان كردووه‌ به‌ دانوستان به‌ نێوه‌ندگیری عێراق بۆ دووباره‌ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان.