English | عربي

برێت مەکگۆرک و حەیدەر عەبادی پیرۆزبایی لە د. بەرھەم ساڵح دەکەن


برێت مەکگۆرک و حەیدەر عەبادی پیرۆزبایی لە د. بەرھەم ساڵح دەکەن

2018/10/02 | 23:15

(هەواڵ كوردستان)- خەندان- دانا تەیب مەنمی 

ئەمڕۆ ھەریەک لە برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆشەڕی دژی  داعش، و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی د.

بەرھەم ساڵح کرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق.

مەکگۆرک لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا نووسیویەتی "پیرۆزبایی لە بەرھەم ساڵح، ھاوڕێی دێرین و ئێستا سەرۆکی نوێی ھەڵبژێردراوی کۆماری عێراق دەکەین.

ئێمە دڵخۆشین بەو پێشکەوتنەی لە دروستکردنی حکومەتێکی نوێی نیشتیمانیدا ھاتووەتەدی و ھیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک ساڵح دەخوازین لە خزمەتکردنی سەرجەم خەڵکی عێراقدا."

لەلایەکی دیکەوە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بروسکەیەکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی د.

بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە خزمەتکردنی عێراق و پارێزگاری کردن لە مافەکانی ھاوڵاتیبوونی گەلی عێراق. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending