هەواڵی کوردستان ئێستا

موقتەدا سەدر: "بێ بەریین لەوانەی کە ھەوڵی پێکھێنانی گرووپی سەربازیی تایبەت دەدەن"

موقتەدا سەدر:
موقتەدا سەدر: "بێ بەریین لەوانەی کە ھەوڵی پێکھێنانی گرووپی سەربازیی تایبەت دەدەن"

2022-10-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر، بێ بەریبوونی خۆی لەوانەی کە ھەوڵی پێکھێنانی گرووپی سەربازیی تایبەت دەدەن و ئەرکیان پێشێلکردنی شەرع و یاسایە راگەیاند و گوتی: "ئەوە، کردەوەی ئێمە نییە".

سەرکردە لە رەوتی سەدر، ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تیلیگرام، بەیاننامەیەکی موقتەدا سەدری بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ھاتووە "بیستوومە کەسانێک ھەن، ھەوڵی پێکھێنانی گرووپی سەربازیی تایبەت دەدەن کە ئەرکیان پێشێلکردنی شەرع و یاسا، ھەروەھا شڵەژاندنی ئاسایشی نیشتمانە".

راشیگەیاندووە "ئەوە کردەوە، ئاکار و رێگای ئێمە نییە لە مامەڵەکردن، تەنانەت لەگەڵ گەندەڵکارانیش، بۆیە بێ بەریبوونی خۆمان لەو کەسانە رادەگەیەنین".

موقتەدا سەدر داوای لە ھەموو لایەک کردووە کە ھاریکاربن لە پێدانی زانیاریی لەبارەی ئەو کەسانەی کە ھەوڵی پێکھێنانی گرووپی سەربازیی تایبەت دەدەن و رایگەیاندووە: "کردەوەکانیان، یاسا ئاسمانییەکان، ئاکار و رێکخستنە کۆمەڵایەتییەکان پێشێل دەکەن، بۆیە بایکۆتیان بکەن و یارمەتییان مەدەن لە کارە شەرمەزارییەکانیاندا".