ئاسته‌نگی گه‌وره له‌به‌رده‌م سودانیدا نه‌ماوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تى نوێ عیراق
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاسته‌نگی گه‌وره له‌به‌رده‌م سودانیدا نه‌ماوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و ده‌شڵێت: ره‌وتی سه‌در، سه‌ره‌تا چاودێریی كاره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات و شه‌قام ناجوڵێنێت.
وائیل روكابی، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می، به میدیاكانی راگه‌یاند: به‌گشیی ئاسته‌نگی زۆر گه‌وره له‌به‌رده‌م سودانیدا نه‌ماوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت،
هه‌روه‌ها وتیشی: به‌ڵام پێده‌چێت په‌رله‌مان له كۆبونه‌وه‌ی متمانه‌دان به كابینه‌كه‌یدا، سه‌ره‌تا ده‌نگ به 17 وه‌زاره‌ت بدات.
له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییشه‌وه له حكومه‌ت، روكابی، زۆرێك له گه‌نده‌ڵییه‌كانی دایه پاڵ حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی و وتی: كۆتاییهاتنی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی، به واتای كۆتاییهێنان به نزیكه‌ی نیوه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان دێت.