ئه‌ڵمانیا بریار له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، كه كۆتایی ئه‌م مانگه واده‌ی مانه‌وه‌یان كۆتایی دێت.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێشنیازی كردووه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و سه‌پاندنی سه‌قامگیری، تا 31ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه.
ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی حكومه‌ت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان كۆده‌بێته‌وه و بڕیار ده‌دات.
له ساڵی 2014ه‌وه، ئه‌ڵمانیا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. له‌ڕێی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌وه، به مه‌شق و راهێنان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگیری و، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و چه‌ندانی تر، هاوكاری پێشكه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه.