هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆشکی سپی: ئێران بە کرداری لە جەنگی ئۆکراینادا بەشدارە

کۆشکی سپی: ئێران بە کرداری لە جەنگی ئۆکراینادا بەشدارە
کۆشکی سپی: ئێران بە کرداری لە جەنگی ئۆکراینادا بەشدارە

2022-10-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌



دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

کۆشکی سپی راگه‌یاند سەربازانی ئێران هاوکاریی رووسیایان لە بۆردومانەکانی سەر کیێڤ کردووە و لە ئێستادا ئێران لە گۆڕەپاندایە و راستەوخۆ بەشدارە لە شەڕەکەدا.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، جۆن کێربی ئاشكرایكرد، سەربازانی ئێران لە کرێمیاوە هاوکاریی رووسیایان لە بۆردومانەکانی سەر کیێڤ کردووە و گوتی لە ئێستادا ئێران لە گۆڕەپاندایە و راستەوخۆ بەشدارە لە شەڕەکەدا.

جۆن کێربی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی کورتدا لە رێگەی زوومەوە روونکردنەوەی دەربارەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامه‌وانان دا.

کێربی ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە ماوەیەکی زۆرە هۆشدارییان سەبارەت بە ئەگەری کڕینی درۆنی ئێرانی لەلایەن رووسیاوە پێگەیشتووە و گوتی: "رووسیا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە ئێران کڕیویەتی بۆ کرێمیای گواستووەتەوە.

ئەمڕۆ، ئەوە پشتڕاست دەکەینەوە ئەو سەربازانەی رووسیا کە لە کرێمیا جێگیرکراون فڕۆکەوانە ئێرانییەکانیان لە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر کیێڤ بەکارهێناوە. ئەوە دەزانین کە سه‌ربازه‌كانی ئێران لە کرێمیان و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا هاوکاریی رووسیایان کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو کە رووسیا تا ئەمڕۆ دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئێران کڕیوە و ئەو کڕین و گواستنەوەیە بەردەوام دەبێت و گوتی: "لەوه‌ زیاتر، نیگەرانی ئەوەین کە رووسیا لە ئایندەدا بەهۆی کەمبوونی تەقەمەنی و هۆکارەکانی دیکەوە، چەکی ئاسایی وەکو مووشەکی زەوی بە زەوی لە ئێران بکڕێت"