هەواڵی کوردستان ئێستا

سێ به‌هێزترین كاندید بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی لیز تره‌س پێشبڕكێی ده‌كه‌ن

سێ به‌هێزترین كاندید بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی لیز تره‌س پێشبڕكێی ده‌كه‌ن
سێ به‌هێزترین كاندید بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی لیز تره‌س پێشبڕكێی ده‌كه‌ن

2022-10-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ لیز تره‌س، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا دوای 45 رۆژ له‌ ده‌ستبه‌كاربونی ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌ و به‌وه‌ش بو به‌ ماوه‌ كورترین حكومڕان له‌ مێژوی بریتانیادا، له‌ئێستادا سێ كاندید پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی پارتی پارێزگاران به‌ده‌ستبهێنن و ببن به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی بریتانیا.


ماڵپه‌ڕی بی بی سی له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بۆریس جۆنس سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشو، ریشی سه‌ناك وه‌زیری پێشوی دارایی و پێنی مۆرده‌نت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی لۆردانی بریتانیا سێ دیاریترین كاندیدی پارتی پارێزگارانن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و شوێنگرتنه‌وه‌ی لیز تره‌س، هه‌ركام له‌و سێ كاندیده‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ پێشبڕكێی پێش كۆتایی كه‌ سێ كاندید ده‌مێننه‌وه‌، ده‌بێت لانیكه‌م پشتیوانی 100 په‌رله‌مانتار به‌ده‌ستبهێنێت.


له‌ پاڵ ناوی ئه‌و سێ سیاسه‌تمه‌داره‌ش، ناوی هه‌ریه‌ك له‌ بێن واڵس وه‌زیری به‌رگری، سوێلا براڤێرمان وه‌زیری ناوخۆ و كێمی بادینۆك وه‌زیری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی بریتانیا وه‌ك كاندیدی به‌هێز بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ناویان ده‌هێنرێت، به‌گوێره‌ی رێكاره‌ یاساییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دو دیارترین كاندید یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌ و له‌ هه‌ینی داهاتوشدا ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ راده‌گه‌یه‌نرێت.

له‌ئێستادا ده‌نگی ناڕازی له‌سه‌ر كاندید بونه‌وه‌ی بۆریس جۆنسن هه‌یه‌ و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ كرێسپن بڵه‌نت، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بریتانیا له‌ پارتی پارێزگاران رایگه‌یاند، راسته‌ بۆریس جۆنسن خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و رابه‌ر ئاسایه‌، به‌ڵام چه‌ند خاڵێكی لاوازیشی تێدا هه‌یه‌ كه‌ وای لێده‌كات له‌ ئێستادا نه‌توانێت كه‌لێنه‌كانی بریتانیا پڕبكاته‌وه‌.