ئیسرائیل له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا زیاتر له پێنج هه‌زار و 300 فه‌ڵه‌ستینى ده‌ستگیركردووه
دیجیتال میدیای سپێده
به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى له كۆمه‌ڵه‌ى زیندانیانى فه‌ڵه‌ستین بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ى دهستگیركراوانى فه‌ڵه‌ستینى له به‌ندیخانه‌كانى ئیسرائیل له كۆتاى مانگى ئه‌یلولى رابردوو، گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار و 700 كه‌س كه 30 دانه‌یان ئافره‌ت و 190 دانه‌شیان كه‌سانى خوار18 ساڵین.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه سه‌ربازانى ئیسرائیلى له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا زیاتر له پێنج هه‌زار و 300 فه‌ڵه‌ستینیان ده‌ستگیركردووه و ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه به‌پێى داتاكانى دامه‌زراوه‌كانى تایبه‌ت به كاروبارى زیندانیكراوان وه‌رگیراون، ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ئازادكراون.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كى ناوه‌ندى ده‌ستگیركردن له ئیسرائیل كه پڕن له دهستگیركراوانى فه‌ڵه‌ستینى زیاتر له 80 كه‌س ده‌مێنێته‌وه و راشگه‌یه‌ندرا كه به‌هۆى ئه‌و قهڵهبالغییهوه، هاووڵاتیانى فه‌ڵه‌ستینى سه‌ره‌ڕاى ته‌واوبوونى لێپرسینهوهكانیان، هەندێ جار زیاتر له 70 رۆژ له‌و شوێنانه‌دا ده‌مێننه‌وه.
هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى زیندانیانى فه‌ڵه‌ستین، ناوه‌ندەکانی ده‌ستگیركردنى سه‌ربه به‌ندیخانه‌ى ئۆفه‌ر کە تواناى له‌خۆگرتنى ته‌نها 72 كه‌سیان هه‌یه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش زیاتر له 80 ده‌ستگیركراو له هه‌ر ناوه‌ندێكدا ده‌مێنێته‌وه.