جه‌مال كۆچه‌ر: ناكۆكییه سیاسییه‌كان پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ دوا ده‌خه‌ن
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاندوه: ئه‌و ناكۆكییه سیاسییه‌ى ئێستا ده‌گوزه‌رێت، له‌پشت دواخستنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق دایه، وله‌ئێستا دا پێكهێنان وتێپه‌ڕاندنى كابینه‌كه به‌ئاسانى نابیندرێت.
د. جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه: ناكۆكی له‌سه‌ر پۆسته وه‌زارییه‌كانى كابینه‌ى محمد شیاع سودانى له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه جیاوازه‌كان دا هه‌یه ویه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌م پرسه‌ش ئاسان نیه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر بێت وپێكهێنان ویه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆسته وه‌زارییه‌كان له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانه‌وه بێت، وله‌لایه‌ن خودى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراوه‌وه نه‌بێت، ئه‌و كات ته‌مه‌نى حكومه‌ته‌كه‌یشى درێژ نابێت، چونكه سیناریۆیى حكومه‌ته‌كانى پێشووتر دووباره ده‌بێته‌وه.
د. جه‌مال كۆچه‌ر رایگه‌یاندوه: لایه‌نه سیاسییه‌كان تا ئێستا نه‌یانهێشتووه سودانى كابینه‌كه‌ى ده‌ست نیشان بكات، كه‌ده‌بوایه تا ئێستا كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى راده‌ست كردبا. وگوتى: به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵى ده‌ستوه‌ردان له‌ده‌ست نیشانكردنى پۆسته وه‌زارییه‌كان دا ده‌كه‌ن وئه‌م ناكۆكییه‌ش له‌لایه‌ن لایه‌نه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌كرێت وتا ئێستاش یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه.