هەواڵی کوردستان ئێستا

قوتابخانەیەکی به‌ریتانی کچە قوتابیه‌کی مسوڵمان دەردەکات بەهۆی درێژی تەنورەكه‌یه‌وه‌

قوتابخانەیەکی به‌ریتانی کچە قوتابیه‌کی مسوڵمان دەردەکات بەهۆی درێژی تەنورەكه‌یه‌وه‌
قوتابخانەیەکی به‌ریتانی کچە قوتابیه‌کی مسوڵمان دەردەکات بەهۆی درێژی تەنورەكه‌یه‌وه‌

2022-10-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌به‌ر لەبەرکردنی تەنورەی درێژكه‌ی کچە قوتابیه‌کی مسوڵمان له‌ قوتابخانەیەکی شاری بێدفۆردی به‌ریتانیا ده‌ركرا.

قوتابخانەیەکی شاری بێدفۆردی به‌ریتانیا کچە قوتابیه‌کی مسوڵمان لەسەر درێژی تەنورەکەی دەردەکات تا ئەو کاتە تەنورەیەکی کورت کە لە چۆکی درێژترنەبێت لەبەر بکات.

برای کچەکە دیائـ حاج لە پۆستێک دا نوسیویەتی، مامۆستای خۆشکەکەی بەهۆی "پابەندنەبوون بە رێنماکانی قوتابخانە" بە لەبەرکردنی تەنورەیه‌کی درێژ، خوشکەکەی بۆ ماوەی 3 حەفتە دەکردووە تا ئەو کاتە تەنورەیەکی کورت لەبەر بکات کە لە چۆکەکانی تێنەپەرێت.

دیائـ وێنەیەکی تەنورەکەی خۆشکەکەی داناوە و دەڵێت تەنها دەمانەوێت ئاینی خۆمان پەیرەوکەین، بەدڵنیایەوە درێژی تەنورە نە کاریگەری لەسەر هۆشی قوتابی دەکات نە لەسەر هاوپۆلەکانی.