هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبای ساڵیادی دامه‌زراندن له‌ یەكگرتووی خوشكان ده‌كات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبای ساڵیادی دامه‌زراندن له‌ یەكگرتووی خوشكان ده‌كات
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبای ساڵیادی دامه‌زراندن له‌ یەكگرتووی خوشكان ده‌كات

2022-10-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: پیلانی گەورە لەسەر كەسایەتی ئافرەت و ئایندەیان هەیە، نابێت ڕێگەبدرێت بەناوی مافەوە ئافرەت بكرێتە قوربانی

بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بۆنەی 28 ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوی سكرتاریەتی یەكگرتووی خوشكان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو ڕێكخراوەو تەواوی ئافرەتانی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزباییەكەیە:

بەڕێزان/ سكرتاریەتی یەكگرتووی

خوشكانی ئیسلامیی كوردستان

سڵاوی خواتان لەسەر بێت..

ساڵیادی 28 ساڵەی ڕێكخراوە تێكۆشەرەكەتان لە خوشكانی بەڕێزمان و لە تەواوی ئافرەتانی كوردستان پیرۆز دەكەین..

بەنرخاندنەوە ڕێكخراوی خوشكان لە پێشەوەی هەمو كۆشش و تێكۆشانێكدایە بۆ داكۆكی لە مافی ئافرەتانی كوردستان و

لە بردنە پێشەوەی كردەیی ئافرەتان كە ئێوە ساڵانێكە لەو سەنگەرەدا ئامادەن و بەرهەمی زۆر بەرچاوتان هەیەو بەردەوامە..

ئاشكرایە پیلانی گەورە لەسەر كەسایەتی ئافرەت و ئایندەی گەنجەكان و تۆكمەیی خێزان و ئەخلاقی كۆمەڵگە هەیە..

دەخوازین كە ڕێكخراوەكەتان بەردەوام بن بۆ ڕێگرتن لەو پیلانە ناڕەوایەو بە هاوكاری هەمو دڵسۆزێك نەهێڵن بەناوی مافەوە ئافرەت بكرێتە قوربانی و بەرچاوڕونی زۆرتر بدەن بە هاوڵاتیان لەسەر مەترسی دۆخەكەو ڕێگای چارەسەر..

جارێكی تر

ساڵیادی یەكگرتووی خوشكان

پیرۆزبێ و هەردەم سەركەوتوبن

براتان

صلاح الدین محمد بها‌ءالدین

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

25/10/2022