بایدن: به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌لایه‌ن رووسیاوه له ئۆكرانیا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
دیجیتال میدیای سپێده
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هۆشداریی دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رووسیا چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی له ئۆكرانیا به‌كاربهێنێت، ئه‌مه ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر جددیی.
جۆ بایدن دوای ئه‌وه‌ی له كۆشكی سپی ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرت، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرێكدا كه پرسی "رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئۆكراینا بۆمبی تیشكده‌ر به‌كارده‌هێنێت. ئایا پێتان وایه ئه‌مه ئاماده‌كاریی بێت بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌لاڕێدا بردن له‌لایه‌ن رووسیاوه؟"،
بایدن رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت و رووسیا چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی به‌كاربهێنێت، ئه‌مه ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر جددیی. له ئێستادا ناتوانم گره‌نتی ئه‌وه‌تان بده‌مێ كه ئه‌مه ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌لاڕێدا بردنه.ئه‌مه نازانم. به‌ڵام ئه‌مه (به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی) ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زۆر جددیی".