هەواڵی کوردستان ئێستا

نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانى جیهان دابه‌زی

نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانى جیهان دابه‌زی
نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانى جیهان دابه‌زی

2022-10-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دوای كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان نرخی نه‌وت دابه‌زی،به‌ جۆرێكه‌ كه‌ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ (91) دۆلار و (14) سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌ڕۆژانی ڕابردوو نزیكه‌ی (2) دۆلار دابه‌زیوه‌.

هاوكات، نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به‌ (84) دۆلار و (91) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

به‌هۆی هه‌ڵئاوسانی ئابوری وترسانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌مایه‌پوچبون، نرخی نه‌وت ناجێگیره‌ و به‌رده‌وام له‌گۆڕاندایه‌.

دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ ئێستادا، به‌هۆی قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مریكایه‌ كه‌ زیاتره‌ له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه‌كانی دیكه‌ هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینه‌كه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئۆكرانیا و روسیا، قه‌یرانی كه‌می نه‌وتی خاو له‌جیهاندا سه‌ریهه‌ڵدا و، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌ وهه‌ر به‌رمیلێك (130) دۆلاری تێپه‌ڕاند.