هەواڵی کوردستان ئێستا

قوباد تاڵەبانی و تیمی ویزاری یەکێتی بەشداری لە دانشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیراندا نەکردووە

قوباد تاڵەبانی و تیمی ویزاری یەکێتی بەشداری لە دانشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیراندا نەکردووە
قوباد تاڵەبانی و تیمی ویزاری یەکێتی بەشداری لە دانشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیراندا نەکردووە

2022-10-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سپێدە، بەشدارینەکردنی تیمی یه‌کەتی له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

داهات سلێمانی
پارتی و یه‌کێتی له‌سەر چەندین بابه‌ت ناكۆكن، له‌وانه‌ پرسی داهاتی سلێمانی و خه‌رجی بۆ پروژەی خزمەتگوزاری پارێزگای سلێمانی، که‌ یه‌کێتی ده‌بینێت پارتی زیاتر پارە بۆ زۆنی زەر خه‌رج ده‌كات، ئەو پرۆژانه‌ی بۆ زۆنی سه‌وز راده‌گه‌ینرێن ته‌نها نووسینن و پارە خه‌رج ناكرێن، له‌بەرامبەردا پارتی ده‌لێت، پێویسته‌ ئەو پرۆژە له‌ داهاتی سلێمانی پاره‌ی بۆ دابین بكرێت، پارتی یه‌کێتی به‌ نەگەراندنه‌وه‌ی داهات ژێر دەسەڵاتی ئه‌و تۆمەتبار ده‌کات.

کوشتنی هاوکار
له‌ رۆژی 7/10/2022 عەقید هاوکار جاف له‌ هەولێر به‌ بومبێك به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كوژرا، دوای دوو رۆژ ئەنجومەنی ئاسایش (پارتی) ڤیدیۆی ئەنجامدەرانی کوژرانی عەقید هاوکاری بڵاوکرد که‌ دەزگای دژە تیرۆر (یه‌کێتی) و سەروکه‌كه‌ی وەهاب هەڵەبجەیی به‌ پلاندانان بۆ کوشتنی عەقید هاوکار تۆمەتبارکرد، و له‌ سۆشیاڵ میدیای پارتی دەستی تۆمەت بۆ سەروکی یه‌کێتی درێژ كرا، پارتی ئەژی ئەمینی سەروکی پێشوی دژە تیروی له‌ هەولێر له‌خۆی گرتیه‌ ، که‌ پێشتر کەسەکی نیزیکی بافڵ تاڵەبانی بوو و دواتر له‌ هەولێر له‌ خۆی گرتووه‌ و دژایه‌تیه‌كی به‌هێز له‌ نێوان ئه‌ژی و باڤل دروستبووه‌، گه‌شتوه‌ته‌ راده‌ی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ماڵی ئه‌ژی ئه‌مین له‌ سلێمانی و باس له‌ ئەشکەنجەدانی خێزان و دەیکی ئەژی ده‌كرێتله‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سلێمانی، یه‌کێتی پارتی به‌ خوشکردنی ئاگری ناوخۆیی یه‌كێتی تۆمه‌تبار كردودڵگرانه‌ له‌ له‌خۆگرتنی دژه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی

سەرۆک كۆمار هی كێیه‌؟
هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق یەکلابووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا به‌ر له‌ هەلبژاردنی ئه‌و پارتی به‌ ئاشکرا پشتیوانی لێده‌كرد و یه‌کێتی به‌ كاندیدی فەرمی خۆی دانه‌نا، ئێستا له‌گەل پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ناكۆكی له‌ نێوان پارتی و یه‌کێتیدا هەیە له‌سەر ژماره‌ی وەزارەته‌كانی بەر هەر یه‌ک له‌وان بکەوێت، پارتی ده‌لێت سەرۆک کۆمار پشكی یه‌کێتیە بۆیه‌ پێویسته‌ چوار وەزارەتی بەر کوردان ده‌كه‌وێت له‌کابینه‌ی سودانیدا سێ بۆ پارتیبێت و یه‌ک بۆ یه‌کێتی، به‌ڵام یه‌کێتی ده‌لێت پێویسته‌ پۆستی وەزاری فیفتی به‌ فیفتی دابەشکرێن، هەر یه‌ک له‌وان دوو وەزارەتی به‌ر كه‌وێت.