قەدەغەی هەناردەی ژمارەیەک بەرهەم لە رووسیا تا کۆتایی 2023 درێژکرایەوە
2022-10-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجتال میدیای سپێده
رووسیا ئەو سنووردارییە هەمەجۆرانەی لە بازرگانییدا لەگەڵ وڵاتانی بیانیی دایناوە، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ درێژکردەوە.
بەپێی ئەو مەرسومەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین واژووی کردەوە، ئەو سنووردارییانەی لە هەشتی ئاداردا بەشێوەیەکی کاتی دەرکران، تا کۆتایی ساڵی داهاتوو درێژکراوەتەوە.
ڤلادیمیر پوتین لە هەشتی ئاداردا، فەرمانی دەرکرد بە قەدەغەکردنی هەناردەی ژمارەیەک بەرهەم و کەرەستەی خاو کە حکوومەت دیارییان دەکات.
حکوومەتی رووسیا، هەناردەی زیاتر لە ٢٠٠ بەرهەمی قەدەغە کرد لەوانەیش بەرهەمی تەکنەلۆجیا، پەیوەندیکردن، پزیشکی، ئۆتۆمبێل، ئامێری کشتوکاڵی و کارەبایی.