هەواڵی کوردستان ئێستا

ده‌یان جووله‌كه‌ى نیشته‌جێكراو هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر حه‌وشه‌كانى مزگه‌وتى ئه‌قسا

ده‌یان جووله‌كه‌ى نیشته‌جێكراو هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر حه‌وشه‌كانى مزگه‌وتى ئه‌قسا
ده‌یان جووله‌كه‌ى نیشته‌جێكراو هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر حه‌وشه‌كانى مزگه‌وتى ئه‌قسا

2022-10-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


له‌ژێر پاسه‌وانى هێزه‌كانى داگیركارى ئیسرائیلیدا، ئه‌مڕۆ ده‌یان جووله‌كه‌ى نیشته‌جێكراو هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر حه‌وشه‌كانى مزگه‌وتى ئه‌قسا له‌ قودسى داگیركراودا.

فه‌رمانگه‌ى ئه‌وقافى ئیسلامى له‌ قودسى داگیركراودا رایگه‌یاند كه‌ گروپى یه‌ك له‌ دواى یه‌ك له‌ جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا، به‌شێوه‌یه‌كى ئیستیفزازییه‌وه‌ له‌ حه‌وشه‌كه‌دا هاتن و چوون.

ئه‌وقافى ئیسلامى له‌ قودس ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه‌ جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان زانیارى و راڤه‌كردنیان له‌باره‌ى ئه‌و په‌یكه‌ره‌ پێدرا كه‌ وا باوه‌ڕده‌كه‌ن له‌ژێره‌وه‌ى مزگه‌وتى ئه‌قسایه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وان رێوره‌سمى ته‌لموودیان له‌ ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى مزگه‌وته‌كه‌ ئه‌نجامدا، ئه‌مانه‌ش هه‌موو له‌ژێر پاسه‌وانى توندى پۆلیسى داگیركاره‌وه‌ كرا.

له‌لایه‌كى دیكه‌كوه‌، بانگه‌وازكرا كه‌ به‌چڕى خه‌ڵكى موسوڵمان بچنه‌ مزگه‌وتى ئه‌قسا و تیایدا بمێننه‌وه‌ و سبه‌ى هه‌ینى نوێژى به‌یانى مه‌زن له‌ مزگه‌وته‌كه‌دا ئه‌نجامبدرێت، و به‌رده‌وامیش بدرێت به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڵكوتانى جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان و ئیستیفزازییه‌كانیانه‌وه‌.