لە خۆپێشاندانەکانی خۆرئاوای ئێراندا پاسدارێک بەپلەی نەقیب کوژرا
له میانی خۆپیشاندانهکانی پارێزگای ههمهدان خۆرئاوای ئێران، بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران کە پلەکەی نەقیب بوو لهلایهن خۆپیشاندهرانهوه تهقهی لێ کرا و کوژرا.
جێگری پارێزگاری هەمەدان، حەسەن رەزانیا لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران زانیاریی خستەڕوو لەبارەی خۆپیشاندانەکان و گرژی ئاڵۆزییەکانی دوێنێی شاری مەلایەر.
حەسەن رەزانیا بە ئاماژەدان بەوەی کە لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا لە بەشێک لە زانکۆکانی هەمەدان خۆپیشاندان بەڕێوەچووە، گوتی: "بەشێک لە خۆپیشاندەران لە کاتژمێرەکانی دوانیوەڕۆ و ئێوارەدا لە شەقامەکانی ئەو شارە گردبوونەوە و دروشمی توندیان دژبە دەسەڵات گوتەوە کە ئەمەش گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە".
جێگری پارێزگاری هەمەدان، حەسەن رەزانیا ئاماژەی بەوەش دا کە هێزە ئەمنییەکان وەڵامی ئەو خۆپیشاندەرانەیان داوەتەوە کە "گرژی و ئاڵۆزییان ناوەتەوە" لە شارەکەدا، راشیگەیاند کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران کە پلەکەی نەقیب بوو لهلایهن خۆپیشاندهرانهوه تهقهی لێ کرا و کوژرا.