هەواڵی کوردستان ئێستا

كازمی: خه‌زێنه‌یه‌كی به‌تاڵمان وه‌رگرت و ئه‌مڕۆش به‌پڕی راده‌ستیده‌كه‌ینه‌وه‌

كازمی: خه‌زێنه‌یه‌كی به‌تاڵمان وه‌رگرت و ئه‌مڕۆش به‌پڕی راده‌ستیده‌كه‌ینه‌وه‌
كازمی: خه‌زێنه‌یه‌كی به‌تاڵمان وه‌رگرت و ئه‌مڕۆش به‌پڕی راده‌ستیده‌كه‌ینه‌وه‌

2022-10-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مانه‌ته‌سكه‌ی سه‌رشانی راده‌ستكرده‌وه‌ و عێراق له‌ دۆخێكی باشتردایه‌.


كازمی له‌ وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند "به‌ هه‌موو شه‌ره‌ف و شانازییه‌وه‌ ئه‌مانه‌ت راده‌ستده‌كه‌ین و وڵاته‌كه‌ نه‌ك هه‌ر له‌ دۆخێكی باشتردایه‌، به‌ڵكو عێراق خێراترین ئابووری گه‌شه‌كردووی وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌ له‌ ساڵی 2022دا كه‌ گه‌شه‌ به‌باشیی ده‌كات".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و قه‌یرانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا روویدا، پاشهاته‌كانی، كه‌شێكی بێمتمانه‌یی له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا دامه‌زراند".


كازمی پێشنیازیكرد كه‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان "پشتیوانی له‌ هه‌موو هه‌وڵێكی حكومه‌تی نوێ بكه‌ن و، له‌سه‌ر ڕێگای سه‌قامگیری و گه‌شه‌كردن هاكار بن، هه‌روه‌ها به‌رگری له‌ دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ن".


وتیشی، له‌ ڕووی ژماره‌وه‌، "یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌مان به‌ بڕی 49 ملیار دۆلار وه‌رگرتووه‌، ئه‌مڕۆ یه‌ده‌گمان 85 ملیار دۆلاره‌؛ یه‌ده‌گی زێڕمان به‌ بڕی 95 تۆن وه‌رگرتووه‌، ئێستا 134 تۆنه‌، خه‌زێنه‌یه‌كمان وه‌رگرت كه‌ نزیك بوو له‌ به‌تاڵ، ته‌نانه‌ت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش نه‌ده‌توانرا بدرێت، ئه‌مڕۆ خه‌زێنه‌ی وڵات پڕه‌،ئه‌وه‌ ماوه‌ بودجه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ی به‌رێت."


كازمی له‌ كۆتاییدا وتی: ئه‌مڕۆ ئێمه‌ به‌رپرسیارێتی ڕاده‌ستی حكومه‌تی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌، عێراقیش پێزانینی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه‌، بووه‌ته‌ شوێنێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌ ئاڵۆزه‌كان، كه‌ تیایدا كۆنفرانسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ك: كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوبه‌شی و هاوكاری”.