کۆریای باکوور 2 مووشەکی بالیستی هەڵدەدات کە لە ڕوی تواناوە ئاستی پێوانەی پێشتریان تێپەڕاندوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سوپای کۆریای باشوور ئهمرۆ هەینی ڕایگەیاند کە پیۆنگ یانگ دوو مووشەکی بالیستیکی کورت مەودای بەرەو دەریای ژاپۆن ئاراستە کردووە، لە کاتێکدا سیئۆل هۆشداریدا لەوەی کە ڕەنگە کیم جۆنگ ئون لە لێواری تاقیکردنەوەیەکی دیکەی ئەتۆمیدا بێت.
لای خۆیەوە، رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، دوێنێ رایگەیاند، جیهان هەناسەی خۆی راگرتووە پێش ئەوەی ئەگەری تاقیكردنەوەی ئەتۆمی لەلایەن كۆریای باكوورەوە ئەنجام بدرێت، كە "پشتڕاستكردنەوەیەكی نوێ دەبێت بۆ ئەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بە توانای تەواو پێشدەکەوێت.
ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی کۆریای باشوور لە زاری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوورەوە بڵاویکردەوە، ئەو دوو موشەکە دوای نیوەشەو لە پارێزگای گانگونی باکووری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باکوورەوە بەرەو دەریای ژاپۆن کە بە دەریای ڕۆژهەڵات ناسراوە، ئاراستە کراون، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.
بڕیارهكانی نهتهوه یهكگرتووهكان، كۆریای باكور قهدهغه دهكات له ئهنجامدانی تاقیكردنهوهی موشهكی بالستیك له ههر مهودایهكدا، كه ههندێك لهوانه توانای ههڵگرتنی كێشی ئهتۆمییان ههیه.
کۆریای باکور لەماوەی دو رۆژی رابردودا نۆ موشەکی بالیستی تاقیکردوەتەوە کە بەشێکیان لە ڕوی تواناوە ئاستی پێوانەی پێشتریان تێپەڕاندوە، بەجۆرێک لەئێستادا موشەکە بالیستییەکانی پیۆنگ یانگ تا دوری 4500 کیلۆمەتر دەبڕن و دەشتوانن 1000 مەتر بەرزببنەوە.