هەواڵی کوردستان ئێستا

هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕ به‌هۆی ته‌قه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕ به‌هۆی ته‌قه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا
هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕ به‌هۆی ته‌قه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

2022-10-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ گوندی چۆمانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌قه‌یان له‌ سێ هاوڵاتی كردوه‌ كه‌ خه‌ڵكی گوندی مه‌روێن و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌.

شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای چوارتا راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێ هاوڵاتی كه‌ خه‌ڵكی گوندی مه‌روێن و پێكهاتون له‌ باوك و كوڕێك له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنی پابه‌ندبونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی چونه‌ته‌ گوندی چۆمانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌قه‌یان لێكردون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێرانه‌وه‌ له‌و سێ هاوڵاتییه‌ یه‌كێكیان به‌ناوی داستان ره‌سوڵ ته‌مه‌ن 33 ساڵى كوژراوه‌ و دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش برینداربون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون و تا ئێستاش دیارنیه‌ دۆخی ته‌ندروستیان چۆنه‌.

گوندی مەروێ ده‌كه‌وێته‌ ناوچەی شارباژێڕی سەخت له‌سه‌ر سنوری كۆماری ئیسلامی ئێران و نزیكه‌ له‌ مەرزی چۆمان، سەر بەناحیەی باسنێی قەزای چوارتایه‌ و کۆتا گوندی سنورەکەیه‌.