نەدیم زەهاوی بهسهرۆكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ههڵبژێردرا
دیجیتال میدیای سپێده
پارتی پارێزگاران لە بەریتانیا هەڵبژاردنی نەدیم زەهاوی تەمەن 55 ساڵ وەک سەرۆکی پارتەکەی ڕاگەیاند، کە سیاسەتمەدارێکی دیار و بەرەچەڵەك خەڵکی باشووری کوردستانە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە تەلەگراف"ی بەریتانی، ئەو هەڵوێستە نوێیەی زەهاوی بەو مانایەیە کە "لە پشت پەردەوە" لەگەڵ حکومەتی نوێی بەریتانیا "ڕیشی سوناک" سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا بەردەوام دەبێت، بەڵام بەرپرسی وەزارەتێکی دیاریکراو نابێت.
زەهاوی لە تویتێکدا نووسیویەتی، شانازییەکی گەورەیە کە سەرۆکی ئەو حزبە بم کە لە تەمەنی گەنجیدا پەیوەندیم پێوەکرد و بۆ من مانای زۆری هەبوو.
زەهاوی لە ساڵی 1967 لە عێراق لەدایک بووە، لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەگەڵ خێزانەکەی چووەتە بەریتانیا و لە سەرەتای ژیانی نوێیدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی بووەتەوە لە فێربوونی زمانی ئینگلیزیدا.