هەواڵی کوردستان ئێستا

داهاتی هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە 950 ملیۆن دیناربووە

داهاتی هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە 950 ملیۆن دیناربووە
داهاتی هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە 950 ملیۆن دیناربووە

2022-10-29 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵک- ئەمڕۆ شەممە هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان کۆتایی هات و لەو سێ رۆژەدا بڕی فرۆش 950 ملیۆن دینار بووە. ئەرسەلان عابید سەرۆکی تۆڕی رێكخراوەکانی هەڵەبجە، كه‌ یه‌كێك بوون له‌ رێكخه‌رانی فێستیڤاڵەکە له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ رۆژه‌دا 250 هەزار گەشتیار سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان. راشیگەیاند، لە هەشتەمین فێستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان‌ داهاتی فرۆش بڕی 950 ملیۆن دینار بووە. رۆژی ٢٧ی تشرینی یەکەم هەشتەمین فێستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ به‌شداری نزیكه‌ی 500 جوتیار و فرۆشیار ده‌ستی پێكرد […]

The post داهاتی هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە 950 ملیۆن دیناربووە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.