English | عربي

ئەم ڕۆژانە کران بە پشووی فەرمی


ئەم ڕۆژانە کران بە پشووی فەرمی

2018/10/04 | 17:20

(هەواڵ كوردستان)- یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند لەو خوێندنگایانەی دەوامیان ئێوارانە هەموو پێنجشەممەیەک دەکرێتە پشووی فەرمی.

مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان به‌ تۆڕی هەواڵی سلێمانی‌ ڕاگه‌یاندووە "له‌ساڵی ڕابردودا به‌هۆی دیاریكردنی‌ پشوو له‌ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن، بۆیه‌ بڕیاردرا ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌ی‌ ده‌وامیان ئێوارانه‌ ڕۆژانی‌ پێنج شه‌ممه‌ پشوه‌كه‌یان لاببرێت".

دەشلێت "به‌ڵام له‌مساڵدا به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ پشوی ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ لابراوه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌ی‌ ده‌وامیان ئێوارانه‌، به‌هه‌مان میكانیزمی ساڵانی‌ پێشتر ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و هاوشێوه‌ی‌ خوێندنگه‌كانی‌ دیكه‌ ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ ده‌وامی ڕه‌سمی ده‌بێت، به‌ڵام ڕۆژانی‌ پێنجشه‌ممه‌ بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2018-2019 له‌خوێندنگه‌ ئێوارانه‌كان ده‌بێته‌ پشوو و ده‌وامناكه‌ن".

ڕاشیگەیاندووە، "هاوكاری له‌نێوان ئیداره‌ی خوێندنگه‌و مامۆستایانیش هه‌ر ده‌مێنێت به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك پێویستی‌ به‌هاوكارییه‌ك هه‌بوو ده‌توانرێت جگه‌ له‌و ڕۆژه‌ی به‌شه‌ وانه‌ی‌ نییه‌ هاوكاری بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و هاوكاریانه‌ كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر به‌شه‌ وانه‌و خوێندكاران و پرۆسه‌ی‌ خوێندن له‌و خوێندنگه‌یه‌دا".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending