English | عربي

نێچیرڤان بارزانی: شەڕی پۆستمان نەکردووە


نێچیرڤان بارزانی: شەڕی پۆستمان نەکردووە

2018/10/04 | 17:20

(هەواڵ كوردستان)- نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەبوون پۆستی زیاتر لە هەرێم بدەن بە یەکێتی بە مەرجێک یەکڕیزی کرد لە بەغداد تێکنەدەن، بەڵام تێکیاندا.

نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی "ئێمە شەڕمان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نەکردووە بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە شێوازی ئەمجارە مەترسیدارە."

جێگری سەرۆکی پارتی وتیشی چوونی ئێمە بۆ بەغدا بۆ ئەوە بوو هەموو هەوڵێک بدەین یەکێتی ریزەکانی کورد بپارێزین.

پرسی سەرۆککۆمار ئیستحقاقی گەلی کوردستانە نەک پارتی و یەکێتی، بە بۆچوونی ئێمە دەبوو ئەو پرسە لەناو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا یەکلابکرێتەوە، کە پێشتریش ئەوە کرا نەک لایەنی دیکە بەربژێری کورد بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانبکەن".

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "ئەو هەنگاوە تاکلایەنەی یەکێتی زۆر جێگەی نیگەرانییە و دەستپێکێکی مەترسیدارە، کە ئەو پۆستە لە دەرەوەی ئیدارەی خەڵکی کوردستان دیاریکراوە.

ئەوەی برادەرانی یەکێتی کردیان بۆ داهاتوو مەترسیدارە".

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند "لە هەموو ئەو قۆناخانەی دەبوو پارتی بڕیاربدات بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی بڕیاریداوە، لەکاتێکدا کورسییەکانی یەکێتی کەمتر بووە، بەڵام ئێستا ئەوان بەرەو زۆرینە و کەمینە دەچن، بۆیە بەدڵنیایی پارتیش لەسەر بنەڕەتێکی نوێ مامەڵە لەگەڵ یەکێتی دەکات".

جەختیشی کردەوە"دەبوو نە یەکێتی و نە کاک د.

بەرهەم ئەوەیان قبوڵنەکردایە کە سەرۆککۆمار بەو شێوەیە دیاریبکرێت، چونکە پارتی ئەگەر پۆستی بویستایە زۆر بە ئاسانی دەستیدەکەوت بەڵام ئەوەی نەویست و تەنیا جەختی لەوە دەکردەوە کە کورد یەک بەربژێری بۆ ئەو پۆستە هەبێت و خۆی یەکلاییبکاتەوە نەک لایەنی دیکە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending