English | عربي

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. بەرهەم کرد


هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. بەرهەم کرد

2018/10/04 | 17:20

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە نامەیەکدا پیرۆزبایی ئاڕاستەی د.

بەرهەم ساڵح کرد، بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەکو سەرۆک کۆماری عێراق.هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە نامەیەکی پیرۆزباییدا کە ئاڕاستەی د.

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقی کردووە رایگەیاندووە، "بەناوی سەرجەم هاودیدانەوە پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە بەڕێزتان دەکەین، بە بۆنەی هەڵبژاردنی جەنتان بە سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ".لە نامەکەی هاوپەیمانیدا بۆ د.

بەرهەم هاتووە، "خوازیارین بوونی بەڕێزتان لەو پێگەیەدا ببێتە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک و رۆڵی گەورەتان هەبێت لە یەکخست و رێکخستنی نێو ماڵی کورد لە بەغدا، ئاڕاستەکردنی هێزە سیاسییەکان بە ئامانجی چەسپاندنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و پارێزگاری لە شکۆی هاوڵاتیانی عێراق، ئومێدەوارین سەرکەوتووبن لە راپەڕاندنی ئەرکە دەستوریەکانتان".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending