زیانە گیانییەکانی داڕووخانی پردێکی هەڵواسراو لە هیندستان گەیشتە 141 کەس
دیجیتال میدیای سپێده
ژمارەی ئەوکەسانەی کە لە ئاکامی داڕووخانی پردێکی هەڵواسراو لە شارۆچکەی مۆربی سەربە ویلایەتی گوجەرات باکووری رۆژئاوای هیندستان کە بۆ پیادەڕۆیی بەکار دەهێندرا، کەوتنە ناو رووبار و گیانیان لەدەست دا گەیشتە 141 کەس.
کەناڵی "NDTV" بڵاوی کردەوە کە تا ئێستا 177 کەس کە کەوتبوونە ناو رووبار رزگار کراون و ژمارەی ئەوکەسانەی کە گیانیان لە دەستداوە بۆ 141 کەس بەرزبوونەتەوە و ژمارەیەک منداڵ لەنێو قوربانییەکاندان.
تیمەکانی هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی هیندستان، بەشدارییان کردووە لە پرۆسەی گەڕان و رزگارکردن.
بەرپرسانی حکوومەت بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پردەکە توانای هەڵگرتنی 125 کەسی هەبووە و هۆکاری داڕووخانیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ژمارەیەکی زۆر زیاتر لەو کاتەدا لەسەر پردەکە بوون.
ئەم پردە هەڵواسراوە کە درێژییەکەی 230 مەترە و لەسەردەمی داگیرکارییەوە ماوەتەوە، دوای نۆ مانگ لە نۆژەنکردنەوە، هەفتەی رابردوو بە رووی هاووڵاتییاندا کرایەوە.
پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن رەخنە لە حکوومەت دەگرن، بەوەی پشکنینی تەکنیکی پێویست بۆ پردەکە ئەنجام نەدراوە و خەڵک بەپێی پێویست لەوە ئاگادار نەکراوەتەوە کە پردەکە توانای هەڵگرتنی چەند کەسی هەیە.
ئەم پردە کە لەسەر رووباری ماچهو لە شارۆچکەی مۆربی بۆ پیادەڕۆیی دروست کراوە، دوێنێ لە کاتێکدا زیاتر لە 500 کەسی لەسەر بوو داڕووخا.
له‌و دیمه‌نانه‌دا كه له میدیای ناوخۆییدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌بینرێت ژماره‌یه‌ك كه‌س خۆیان به‌و پارچانه‌ی پرده داڕماوه‌كه‌وه گرتووه كه سه‌رئاو كه‌وتووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، نارێندرا مۆدی له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دڵته‌نگی خۆی له رووداوه‌كه ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه: "تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن هاوكاریی لێقه‌وماوان ده‌كه‌ن. تراجیدیاكه‌ی گوجەرات منی نیگه‌ران كردووه. بیر و نزام له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له رووداوه‌كه‌دا بوون".
نارێندرا مۆدی هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه، بڕی دوو هه‌زار و 430 دۆلار ده‌درێته كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و بڕی 600 دۆلاریش ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداربوون.