English | عربي

ئاگادارن ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕ بووەتە چەند؟ 100 دۆلار نرخەکەی بووە..


ئاگادارن ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕ بووەتە چەند؟ 100 دۆلار نرخەکەی بووە..

2018/10/04 | 17:55

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/10/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە هەمان نرخ بوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە بەرزی مایەوە و بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 85 دۆلار و 90 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 75 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1204 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1202 دۆلار بوو.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 175,000 دیناریەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 205,000 دیناریەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 231,000 دینار








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending