English | عربي

شاسوار عەبدولواحید ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە


شاسوار عەبدولواحید ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

2018/10/04 | 18:15

(هەواڵ كوردستان)- سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەنى کۆمسیاران لە بەردەم بەرپرسیارێتییەکى مێژوویدان.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕایگەیاند "داوا لە کۆمسیاران دەکەین ئەنجامى هەڵبژاردن پەسەند نەکەن و هەڵیبوەشێننەوە".

وتیشی، بە هەموو لایەکى رادەگەیەنین کە ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمسیۆن لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکى مێژوویدان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردن بەمشێوەیە بڕوات ئەوا دەبێتە ڕۆژێکی ڕەش و بۆ هەتا هەتایە لە مێژوودا دەمێنێتەوە.

دەشڵێت ، کۆمسیۆن خەڵکی ئازای تێدایە کە گوێ بە هەڕەشە و پۆست و پارە نادەن و هیوادارن لە ئەمڕۆدا کەسایەتی خۆیان بۆ میللەتەکەیان دەربخەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending