English | عربي

نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری کۆبوونەوە


نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری کۆبوونەوە

2018/10/04 | 18:15

(هەواڵ كوردستان)- نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبوەوە و گفتوگۆیان کرد دەربارەی قۆناغی داهاتووی عێراق و پارێزگاریکردن لە بنەماکانی سازان و هاوسەنگی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی داهاتوویان تاوتوێ کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "هەردوولا جه‌ختیان له‌ پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى ته‌ندروست بۆ ئێستا و قۆناغى داهاتووى‌ عێراق كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و هیواكانى پێكهاته‌كانى عێراق بێت و هه‌موو پێكهاته‌كان خۆیان له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتدا ببیننه‌وه‌ و له‌پێناو سه‌قامگیریی و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى سیاسییدا، پارێزگارى له‌ بنه‌ماكانى سازان و هاوسه‌نگى و هاوبه‌شیی بكرێت."

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بەردەوامیی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عیراقی بە پێویست زانیوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقیان تاوتوێ کردووە و پشتگیرییان بۆ عادل عەبدولمەهدی دوپاتکردووەتەوە، کە ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending