هەواڵی کوردستان ئێستا

رووداوێکی تەقەکردن لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا 14 قوربانی لێکەوتەوە

رووداوێکی تەقەکردن لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا 14 قوربانی لێکەوتەوە
رووداوێکی تەقەکردن لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا 14 قوربانی لێکەوتەوە

2022-11-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە میانی ئاھەنگەکانی ھالۆویندا لە شاری شیکاگۆ سەربە ویلایەتی ئیلینۆی ناوەڕاستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ١٤ کەس برینداربوون.

ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس بڵاوی کردەوە، پۆلیسی شیکاگۆ رایگەیاندووە کە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لەناو ئۆتۆمبێڵەکەوە تەقە لە ژمارەیەک کەس کراوە کە سەرقاڵی ئاھەنگگێڕابوون بەبۆنەی ھالۆوین.

پۆلیس ئاماژەی بەوەیشداوە بەپێی زانیارییە بەراییەکان، دوو کەس لە رووداوەکە تۆمەتبارن و باسی لەوەش کردووە، تۆمەتبارەکان لەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە شوێنی رووداوەکە گیراون، دەرکەوتوون.

تا ئێستا پۆلیسی شیکاگۆ وردەکاری زیاتری لەبارەی رووداوەکە رانەگەیاندووە.

ھەروەھا زاندراوە کە ژمارەیەک لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە.

ناوە ناوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانی بەڕێوچوونی بۆنە و ئاھەنگەکاندا، رووداوی تەقەکردن روودەدات کە کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بەھۆی رووداوەکانی تەقەکردنەوە، داوای لە ئەندامانی کۆنگرێس کردووە کە یاسای ھەڵگرتنی چەک لەو وڵاتە ھەموار بکەونەوە، ئەوەیش لە پێناو پاراستنی گیانی ھاووڵاتییان، بەڵام تا ئێستا ھیچ ھەنگاوێک لەوبارەیەوە نەنراوە.