English | عربي

كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە


كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە

2018/10/04 | 19:35

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ئەنجامی بەرایی لە سەدا 85ی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند، بە دەنگی تایبەت و گشتییەوە.شیروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 287 هەزار و 575 دەنگی بەدەستهێناوە، و پارتی دیموكراتی كوردستان 595 هەزار و 592 دەنگی بەدەستهێناوە.ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمەڵی ئیسلامی 94 هەزار و 992 دەنگی بەدەستهێناوە، و نەوەی نوێی 113 هەزار و 297 دەنگی بەدەستهێناوە.شیروان زرار وتیشی، بزووتنەوەی گۆڕان 164 هەزار و 336 دەنگی بەدەستهێناوە، و بەرەو ئیسلاح 69 هەزار و 477 دەنگی بەدەستهێناوە و هاوپەیمانی سەردەم 13 هەزار و 807 دەنگی بەدەستهێناوە.هەروەها لیستی ئازادی 7 هەزار و 69 دەنگی بەدەستهێناوە، و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری 6 هەزار و 886 دەنگی بەدەستهێناوە.زانیاری زیاتر...








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending