English | عربي

مەرجەعی ئایینی ئێزدییەكان پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆماری عێراق دەكات


مەرجەعی ئایینی ئێزدییەكان پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆماری عێراق دەكات

2018/10/04 | 20:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان- خۆشناو حسێنشێخ خرتو حاجی ئیسماعیل، باوكی رۆحی و مەرجەعی ئایینی ئێزدییەكان پیرۆزبایی لە د.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دەكات بە بۆنەی دەست بەكاربوونییەوە.لە نامەیەكدا بۆ سەرۆك كۆماری عێراق، شێخ خرتو حاجی ئیسماعیل دەڵێت، "ئێمە لەو باوەڕەداین كە هەڵبژاردنی ئێوە وەكو سەرۆك كۆمار ئایندەیەكی نوێ و گەش بۆ عێراق و عێراقییەكان دەنەخشێنێت".باوكی رۆحی و مەرجەعی ئایینی ئێزدییەكان هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، "فەخامەتی ئێوە دەبێتە چەترێك بۆ هەموو پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان، لە نێویشیاندا پێكهاتەی ئێزدی كە رووبەڕووی توندترین كۆمەڵكوژی بووەتەوە لە سەدەی 21دا".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending