دوو کۆچبەری دیکە بە زیندوی دۆزرانەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دەزگای لوتکە رایگەیاند: لە درێژەی گەڕانەکانی پۆلیسی کەناراوەکانی یونان بە دوای ئەو کۆچبەرە بێسەروشوێنانەی کە لە دوو ڕۆژی ڕابردودا یەختەکەیان ژێر ئاو کەوت توانرا 2 كۆچبهری دیکە بە زیندوی بدۆزنهوه.
شێخ حسێن حەمە صالح نوێنەری دەزگای لوتکە رایگەیاند: لە درێژەی گەڕانەکانی پۆلیسی کەناراوەکانی یونان بە دوای ئەو کۆچبەرە بێسەروشوێنانەی کە لە دوو ڕۆژی ڕابردودا یەختەکەیان ژێر ئاو کەوت ،دوێنێ ئێوارە کۆچبەرێکی تریان بە زیندوی لە نزیک روداوەکە دۆزیوەتەوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، دوێنێ شەو باخیرەیەکی گەشتیاری کۆچبەرێکی رزگار کردوە ، واتە هەتا ئێستا 11 کۆچبەر بە زیندوی رزگار کراون هەروەها ووتی کە 6 کۆچبەریان میسری و 3 ئەڤغانی و 2 ئێرانین ، گەڕان بە دوای تەواوی بێسەر و شوێنەکاندا بەردەوامە.
بهرهبهیانی ڕۆژی یهكشهممه 1ی تشرینی دووەمی 2022 یهختێك به زیاتر له 70 كۆچبهرهوه لە کەناراوەکانی ئێڤیای یونان ژێر ئاو کەوت.