رووسیا گه‌ڕایه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ره‌وانه‌كردنی دانه‌وێڵه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، رایگه‌یاند كه له سایه‌ی به‌شداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پاڵپشتیی توركیا، توانیویانه له‌باره‌ی رێككه‌وتنی دانه‌وێڵه‌وه، گه‌ره‌نتی نووسراوی پێویست له ئۆكراینا وه‌ربگرین و گوتی: "رووسیا ئه‌و دڵنیایییانهی وه‌ری گرتوون به‌ته‌واو ده‌زانێت، به‌رده‌وامده‌بێت له به‌شداریكردن له رێككه‌وتنی په‌یوه‌ندیدار به ره‌وانه‌كردنی دانه‌وێڵه".
ئیگۆر كۆناشنیكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌و كه‌شتییانه‌ی هێزی ده‌ریایی رووسیا كه له 29ی تشرینی یه‌كه‌مدا له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرایناوه له ده‌ریای ره‌ش هێرشێیان كرابووه سه‌ر، به‌شێك بوون له قۆناغی دابینكردنی ئاسایش بۆ ئه‌و رێڕه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌دا دروست كرابوون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، رووسیا رێككه‌وتننامه‌ی دانه‌وێڵه‌ی هه‌ڵپه‌سارد، راشیگه‌یاند: "له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی خۆمان بۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خستووه‌ته‌ڕوو".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ئاشكرای كرد كه ئۆكراینا به فه‌رمی گه‌ره‌نتی داوه‌ته رووسیا سه‌باره‌ت به‌و رێڕه‌وه‌ی كه بۆ گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه به‌كارده‌هێنرێت و گوتی: "ئۆكراینا به فه‌رمی رایگه‌یاندووه كه ئه‌و رێڕه‌وه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت ته‌نها له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه به‌كارده‌هێنرێت".