هەواڵی کوردستان ئێستا

دراوی ئەلیکترۆنی بە بەهای 30 ملیۆن دۆلار لەلایەن تورکیاوە لە بۆرسەی دراوی ئەلیکترۆنی ماڵتا بلۆک کرا

دراوی ئەلیکترۆنی بە بەهای 30 ملیۆن دۆلار لەلایەن تورکیاوە لە بۆرسەی دراوی ئەلیکترۆنی ماڵتا بلۆک کرا
دراوی ئەلیکترۆنی بە بەهای 30 ملیۆن دۆلار لەلایەن تورکیاوە لە بۆرسەی دراوی ئەلیکترۆنی ماڵتا بلۆک کرا

2022-11-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


 

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە میانی لێکۆڵینەوە لە گرەوی نایاسایی کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، دراوی ئەلیکترۆنی بە بەهای ٣٠ ملیۆن دۆلار لە بۆرسەی دراوی ئەلیکترۆنی ماڵتا کە دەرکەوتووە خاوەنەکەی خەلیل فالیالی-یە، دەستی بەسەردا گیرا.

بەپێی زانیارییەکان لە میانی "لێکۆڵینەوە لە گرەوی نایاسایی" کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەم لە هەشت پارێزگای تورکیا دەستی پێ کرد، هەژماری دراوی ئەلیکترینی ٢٢٩ تۆمەتبار و ١١ دامەزراوە کە رۆڵیان هەبووە لە بردنە دەرەوەی ئەو پارەیەی لە تورکیا کۆیان کردوونەتەوە بلۆک کراون.

دەرکەوتووە ئەو پارەیە کە بە ناوی کەسی سێیەم لە هەژمارەکان تۆمار کراون و بە رێگای نایاسایی لە ٧٩ پارێزگای تورکیا کۆکراونەتەوە لە هەژماری تۆمارکراو بە ناوی خەلیل فالیالی بۆرسەی دراوی ئەلیکترۆنی ماڵتادا بووە.

لە بەرامبەر ئەمەدا، سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ئەنقەرە بڕیاری دا ئەم دراوە ئەلیکترۆنییە کە بەهاکەی ٣٠ ملیۆن دۆلارە بلۆک بکرێت.

هەروەها دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن لیرەیش کە تۆمەتباران هەوڵیان دەدا بە رێگای دیجیتاڵی لە تورکیا بیبەنە دەرەوە، دەستی بەسەردا گیرا.

تۆمەتباران بە مەبەستی دووچارنەبوون بە هێرشی سایبەر لە کاتی گواستنەوەی پارەکەدا، پڕۆگرامسازیی تایبەتییان پێش خستووە و لە هەر ٢٠ چرکەیەکدا ئەو پارەیەی لە رێگای گرەوی نایاسایی بە دەستیان هێناوە چووەتە سەر هەژمارێکی دیکە و لەم رێگەیەوە هەوڵیان داوە دۆزینەوەی سەرەداو لەبارەی هەژمارەکان ئاڵۆز بکەن.