English | عربي

نزیکەی ٦٠ هەزار دەنگ مەترسی رەتکردنەوەی لەسەرە


نزیکەی ٦٠ هەزار دەنگ مەترسی رەتکردنەوەی لەسەرە

2018/10/04 | 21:10

(هەواڵ كوردستان)- کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردن لە کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەی کاتژمێر ٧ ی ئەم شەودا رایگەیاند" ٢٢٨ سندوق " قردێلەی سوری پێوەیە، بەو پێیە ئەو سندوقانە مەترسی رەتکردنەوەو بەتاڵکردنەوەی دەنگەکانی لەسەرە.بەپێی رووپیوە مەیدانییەکانی سپی، هەر سندوقێکی هەڵبژاردن نزیکەی ٥٠٠ دەنگدەر ناوی لەو وێستگەیەدا هەبووە کە دەنگ لەو سندوقەدا بدەن، زۆربەی سندوقەکانیش نزیەکەی ٢٧٠ دەنگدەر تیایدا دەنگی داوە.لەو ٢٢٨ سندوقەی قردێلەی سوریان لەسەرە، پارێزگای سلێمانی ١٠٣ سندوقەو نزیکەی ٢٨ هەزار دەنگ دەکات، هەولێر ٧٢ سندوق کە دەنگەکانی دەکاتە ٢٠ هەزار دەنگ، دهۆکیش ٥٣ سندوقی قردێلەی سوری پێوەیە کە دەکاتە ١٤ هەزار دەنگ. کۆی ئەو دەنگانەی کە مەترسی رەیتکردنەوەیان لیدەکرێت نزیکەی ٦٢ هەزار دەنگە کە سێ کورسی پەرلەمانی کوردستان زیاتر دەکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending